لاهور شێخ جەنگی لەبارەی هێرشە موشەكیەكانی سەر هەولێر پەیامێكی بڵاوكردەوە

لڤین: هاوسەرۆكی یەكێتی لەبارەی هێرشە موشەكیەكانی ئەمشەوی هەولێر پەیامێكی بڵاو كردەوە و رایگەیاند، بە هیچ شێوەیەك ڕێگە نادەین ژیانی هاوڵاتییانمان بخرێتە مەترسییەوە و سەقامگیریمان تێك بدرێت.

لاهور شێخ جەنگی لەو پەیامەیدا بە توندی ئیدانەی هێرشەكەی كردووە و دەڵێت “بە تووندی هێرشەكانی سەر هەولێر سەركۆنە دەكەم كە ژیانی هاوڵاتییانی خستووەتە مەترسییەوە. بە هیچ شێوەیەك ڕێگە نادەین ژیانی هاوڵاتییانمان بخرێتە مەترسییەوە و سەقامگیریمان تێك بدرێت”.

هاوسەرۆكی یەكێتی داواشی لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە “لێكۆڵینەوە لەو هێرشانە بكەن و ئەنجامدەرانی ڕوبەڕووی لێپرسینەوە بكرێنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button