15 هۆکاری پاشەکشەی بزوتنەوەی گۆڕان

کێ دەتوانێت مۆمە کوژاوەکە دابگرسێنێتەوە؟

 شیکاری/ هاوژین غەریب

ئەوەی بەسەر گۆڕان هات لە شۆکێک گەورەتر بوو بۆیە بزوتنەوەکە ماوەی دوو رۆژە بە بەردەوام لە کۆبونەوەی بەردەوامدایە، بەڵام ئەو شتکستەی گۆڕان هاوشێوەی ساڵی 2018یە، چونکە جاری پێشوو سێ پەرلەمانتاری لەدەستدا و ئەمجارەش پێنج پەرلەمانتار، بەوەس هیچ پەرلەمانتارێکی نەمایەوە.

مێژوی پاشەکشەی گۆڕان عێراق

ئەگەرچی تەمەنی بزوتنەوەی گۆران زۆر درێژ نییە، بەڵام بەشێوەیەکی بەردەوام رووی لە پاشەکشە کردووە هیچ هەڵبژاردنێکی گۆڕان لە عێراقدا نەبووە دەنگەکانی بەراورد بە دەنگدانی پێشتر بەرز کردبێتەوە و بەردەوام پاشەکشەی کردووە.

لە هەڵبژاردنی ساڵی 2010 یەکێتی و پارتی پێکەوە توانییان 43 کورسی بەرنەوە و بزوتنەوەی گۆڕانیش هەشت کورسی بردەوە، رکابەری ئەو کاتە لە نێوان مام جەلال و مەسعود بارزانی لەلایەک و نەوشیروان ستەفا و هاوڕێکانی لەلایەکی دیکە بوو، بەدەست هێنانی ئەو کورسیانە بۆ ئەو قۆناغە سەرکەوتنێکی گەورە بوو لەبەر ئەوەی هەمیشە یەکێتی و پارتی ژمارەیەک کورسی ئامادەکراویان لە ناوچە دابڕیندراوەکان هەبووە.

ساڵی 2018 پارتی بە تەنها 26 کورسی بردەوە و یەکێتی 18 کورسی بردەوە و گۆڕانیش کورسیەکانی بووە 5 کورسی، ئەمەش بە هەڵبژاردنی فلاش میمۆریەکە ناسراوە، گەرچی گۆڕان تا ێستاش سوورە لەسەر ئەوەی کە دەنگەکانیان لەو هەڵبژاردنەدا براوە، بەڵآم ئەنجامی هەڵبژاردنەکەیان قبوڵکرد، ئەوەس گەورەترین پاشەکشەی گۆڕان بوو دوای دروست بوونی تۆماری کرد.

لە هەڵبژاردنی رۆژی 10.10.2021 پارتی توانی 32 کورسی بەرێتەوە و یەکێتی توانی 17 کورسی بەرێتەوە و بزوتنەوەی گۆڕان هیچ کورسیەکی نەبردووەتەوە.

گەرچی پێش هەڵبژاردنیش زۆرێک پێشبینیان کردوو بوو کە دەنگەکانیان زۆر دادەبەزێت،بەڵام سەرکردەکانی گۆڕان رەتیانکردەوە کە دەنگەکانیان بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزێت.

گۆڕان بۆ وای لێهات؟

ئێستا نەوشیروان مستەفا ئەمین لە ژیان مابوو کە بزوتنەوەکە رووی لە پاشەکشە کرد، زۆر هۆکار هەیە بۆ پاشەکشەی گۆڕان بە شێویەک هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەکە وەک هۆکاری یەکەم بەشداریکردنیان لە حکومەت بە هۆکار دەزانن.

لە دوای کۆچی دوایی سەرکردەی مێژووی کورد لە هەرێمی کوردستان نەوشیروان مستەفا، گۆڕان چەندین جوڵەی کرد کە پێدەچێت بەشێوەیەک لە شێوەکان کاریگەری هەبوو بێت لە پاشەکشەی جەماوەری حزبەکەدا لەوانە:

  1. بەشداریکردن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان.
  2. بەشداریکردن لە حکومەتی عێراق.
  3. بەشداریکردن لە حکومەتی خۆجێی سلێمانی.
  4. دەرکردنیان لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێم.
  5. تاپۆکردنی گردی زەرگەتە لەسەر کوڕانی نەوشیروان مستەفا و گواستنەوەی میراتی نەوشیروان مستەفا بۆ کوڕەکانی.
  6. سەنگەرگواستنەوەی بەرپرسەکانی بزوتنەوەکە بۆ ناو یارتی و یەکێتی.
  7. کشانەوەی بەشێکی زۆر لە سەرکردە کاریگەرەکانی بزوتنەوەکە (قادری حاجی عەلی و حوسمانی حاجی مەحمود).
  8. گوێنەگرتن بۆ خەڵکە دڵسۆزەکەیان کە ڕەخنەیان لێدەگرتن و دروستبونی ئاڵۆزی لە نێو چەندین کۆنبونەوە لە نێان تیمی حکومەت و پەرلەمان.
  9. دابڕانی پەرلەمانتارەکانی بەغداد لەگەڵ بزوتنەوەکە.
  10. پارچەبوونی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، بەشیوەیەک تا ئێستاش بەشێک لە فراکسیۆنەکە هیچ پشتیوانیەکاین بۆ بزوتنەوەکە نەکردووە.
  11. دەرکەوتنی گەندەڵی لە چەند کەسێک کە پۆستی حکومیان وەرگرتووە.
  12. داخستنی کەناڵە تەلەفزیۆنییەکەی.
  13. تەخوینی بەشێک لە پەرلەمانتار و هەڵسوڕاوەکانی بە کۆنتڕۆڵکردنیان لەلایەن دەزگای پاراستن و زانیاریەوە.
  14. هاوپەیمانی کردن لەگەڵ یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق.
  15. دروستبوونی نەوەی نوێ وەک بەدیلی گۆڕان.

هاوپەیمانی  و بێ بەرنامەیی گۆڕان

پێشتر ژوورەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بەردەوام زانیاری وردیان دەدایە سەرکردەکان و بەوەش دەیانتوانی شیکردنەوەی دروست بکەن، بەڵام لە دروستکردنی هاوپەیمانیدا گۆڕان شیکردنەوەی نەکردبوو بۆ ڕێکەوتنەکەیان و بە شێوەیەک لە هیچ شوێنێک گۆڕان کاندیدی بە تەنها نەبووە، بەشیوەیەک رێکەوتنەکە کرابوو کە هەرکەس کاندیدی خۆی دابنێت بۆ شوینەکان ئەمەش هۆکاربوو بۆ ئەوەی هیچ دەنگێکی یەکێتی بۆ گۆڕان نەڕوات بە هۆی ئەوەی لە بازنەکانی گۆڕان کاندیدی هەبووە یەکێتیش کاندیدی هەبووە، ئەمەش زۆرتر رکەوتنێک بوو کە سەر ئێشەی بۆ یەکێتی کەم کردبوویەوە و ئاراستەی پەیامی بۆ نەوەی نوی و پارتی گۆڕابوو بەشێوەیەک لە هەڵبژاردنەکانی پیشودا یەکێتی پەیامەکەی لەبەرامبەر گۆڕان بوو، بەڵام گۆڕان لەم هەڵبژاردنەدا بێ روئیا بوو نە دەیتوانی شانازیەکانی دەسەڵات بۆ خی بەرێت و نە ناڕەزایەتیەکانی شەقامیش.

گۆڕان هەڵدەستێتەوە؟

مێژوی ئەو حزبانەی پاشەکشەیان کردووە لە هەرێمی کوردستاندا جیاوازن زۆرینەی زۆریان نەیانتوانیوە سەرلەنوێ بەخۆیاندا بچنەوە و ئەو پاشەکشەیەی کردویانە لە قاڵبێکدا هێشتونیەتیەوە بۆ نمونە حزبی شیوعی زەحمەتکێشان و سۆسیالیست، بەڵام لەبەرامبەردا هەندێک حزبیش هەبوون کە پاشەکشەیان کردووە سەرلەنوێ خۆیان رێکخستووەتەوە کە دیارترینیان یەکێتی و کۆمەڵ و یەکگرتوو بوون.

ئەگەرچی ئەو حزبانەی لە هەرێمی کوردستاندا دوای شکست هەوڵی هەستانەوەیانداوە، پێش ئەوەی دان بە پاشەکشەکەدا بنێن سەرکردەکاریگەرەکان لە حزبەکانیان دوور نەخراونەتەوە بۆیە دوای شکستەکان سەرلەنوێ بە هەموویان پێکەوە گۆڕانکاریان کردووە، بەڵام لێرەدا گۆڕان ئەو سەرکردانەی کە توانای هەستانەوە و گوڕدانەوەیان هەیە لێی دور کەوتونەتەوە پێناچێت ئامادەبن بێنەوە سەر ماڵێکی ئەنفال کراو  کە ئێستا ماڵەکەی گۆڕان ئەنفال کراوە و هیچی نەماوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button