وەزارەتی ناوخۆ داوا لە هاوڵاتیانی هەولێر دەكات لە ماڵەكانیان نیەنە دەرەوە

لڤین: وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە هاوڵاتیانی هەولێر دەكات لە ماڵەكانی خۆیان بمێننەوە و نزیك نەكەونەوە لەو شوێنانەی موشەكیان لێكەوتووەتە خوارەوە.
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند لە ئەنجامی ئاراستەكردنی چەند موشەكێك بۆ شاری هەولێر چەند كەسێك برینداربوون و دەستیان كردووە بە لێكۆڵینەوە.
ڕاگەیەندراوێك لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە
كاتژمێر 9:30 ئەمشەو دووشەممە 2021/2/15 چەند مووشەكێك ئاراستەی شاری هەولێر و دەوربەری كران و بەر چەند شوێنێك كەوتن. لە ئەنجامدا بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان، چەند كەسێك برینداربوون. بەداواچون و لێكۆڵینەوەی ورد لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەكانەوە دەستی پێكردووە .
داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری هەولێر دەكەین لەو شوێنانە دووربكەنەوە و لە ماڵەكانیان بمێننەوە تا دواتر زانیاری زیاتر بڵاودەكەینەوە
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان