كۆمسیۆن: بڕیاردراوه‌ ده‌نگی 3هه‌زارو 100 وێستگه‌ به‌ده‌ست هه‌ژمار بكرێته‌وه‌

لڤین:

كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عیراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند،” بڕیاردراوه‌ ده‌نگی سێ هه‌زار و 100 وێستگه‌ به‌ده‌ست هه‌ژمار بكرێته‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ ڕێژه‌ی له‌ سه‌دا شه‌شی ده‌نگه‌كان به‌ گشتی”.

لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،” ڕێكاره‌كانمان دروستن و ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ لێی دڵنیاین، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كان كۆتایی نین و دوای جیا كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست، ئه‌نجامی كۆتایی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت”.

كۆمسیۆن باسی له‌وه‌شكردووه‌،” بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ سكاڵا وه‌رده‌گرن، له‌ دوای ئه‌وه‌ هیچ سكاڵایه‌ك ڕۆڵی نابێت، هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ته‌نها جیاكردنه‌وه‌ بۆ ئه‌و وێستگانه‌ ده‌كرێت كه‌ سكاڵایان له‌سه‌ر بووه‌”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button