تۆمەتبارێک بە 10 کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ تۆمه‌تبارێك به 10 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری هێرۆینه‌وه ده‌ستگیركرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان له‌ده‌ڤه‌ری سۆران توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر بڕی 10 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری هێرۆین له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێك به‌ناوی (د ـ أ ـ م) كه دانیشتوی حاجیاوه‌یه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، تۆمه‌تباره‌كه به‌پێی مادده 25 له‌یاسای مادده‌هۆشبه‌ره‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆكراوه‌ته‌وه و ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه كراوه.