هادی عامری: ئەنجامی دەنگدان قبوڵ ناکەین

لڤین:
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر ئه‌نجامه بەراییه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، ئه‌نجامه هه‌ڵبه‌ستراوه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌هه‌موو جۆرێك ره‌تده‌یكه‌نه‌وه.
هادی عامری ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند “ئێمه به هه‌موو جۆرێك ئه‌و ئه‌نجامه هه‌ڵبه‌ستراوانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان قبوڵ ناكه‌ین و ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه، به‌هه‌موو هێزێكی خۆمانه‌وه به‌رگری له ده‌نگی كاندید و ده‌نگده‌رانمان ده‌كه‌ین”.
ئەوش دوای ئەوەهات کە لیستەکەی عامری به‌پێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان، 14 كورسی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ده‌ستهێناوه، پێشتر دووەم لیستی گەورەی ناو پەرلەمانی عێراقی بوو.