شۆفێری تەکسیەک سەرنشینێک دەکوژێت

لڤین:

دوای ئەوەی لەسەر کرێی تەکسی دەبێتە شەڕیان شۆفێری تەکسیەک هاوڵاتیەک بە فیشەک دەکوژێت و هەڵدێت.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێررایگەیاند، لە قەزای بنەسڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر، دوای ئەوەی لەسەر کرێ، لەنێوان شۆفێرێکی تاکسی و سەرنشینێک دەنگە دەنگ دروستدەبێت، شۆفێرەکە سەرنشینەکەی بە گولـلە دەکوژێت.

پۆلیس ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کوژراوەکە ناوی بارزان نەسروڵڵا ئەحمەدە و گولـلەکە بەر سەری کەوتووە، بکوژەکە هەلهاتووە بۆ شوێنێکی نادیار و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ ئەوەی بکەری سەرەکی تاوانەکە دەستگیر بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button