کاردۆ محەمەد: گۆڕان پـێچەوانەی ئەو پەیامەی بۆی دروستببوو کاری کرد بۆیە شکستی هێنا

لڤین:

ڕێکخەری ژووری پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، بزوتنەوەی گۆڕان پـێچەوانەی ئەو پەیامەی بۆی دروستببوو کاری کرد بۆیە تووشی شکست بوو ئەوان پێشبینیان کردووە کە پاشەکشە بکەن.

کاردۆ محەمەد لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا راگەیاند “گۆڕان و شوناسنامەکەی پڕۆژەی ناڕەزایی خەڵک بوو بەرامبەر ئەو حوکمڕانیەی چەند ساڵە هەیە، کاتێک بە پێچەوانەی ئەم پڕۆژەیەوە کاردەکات بێگومان خەڵک ناچێتە دەنگدان و ئەو هێزە کۆمەڵایەتییە ڕێژەی دەنگەکانی نەک کەم دەکات بەڵکو شکست دەهێنێت لە پڕۆسەکە”.

ئەو دەشڵێت:  پێشتر خوێندنەوەمان هەبوو بۆ پاشەکشە و بایکۆتی خەڵک، بەڵام هیچ ڕێگەیەکی تر لەبەردەمماندا نەبوو جگە لە بەشداریکردن لەهەڵبژاردن.

ئاماژەی بەوەشکرد “هۆکاری ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، پەیوەندی بە گوتاری سیاسی گۆڕان و ئەدای سیاسی گۆڕانەوە هەیە بۆ لێکدانەوە و هەڵوێستەکانی لەبەرامبەر ڕووداوەکان”.

ڕێکخەری ژووری پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەشڵێت “ئیرادەی هەستانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان هەیە، ئەوەش پاراستنی هەر هەیکەلەکەی نەبێت، بەڵکو پاراستنی پڕۆژەکەشی بێت، زۆرینەی گۆڕان بەوەی ناڕازییە وە بەوەی کە ئێستا بەردەوامی بە کاری ڕێکخراوەیی دەدات لە گەڵ ئەوەن گۆڕان ئەو تایبەتمەندیەی خۆی بپارێزێت کە خەڵکی کوردستان لە حیزبەکانی تر چەشتوییانە”.

 

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button