پڕۆسەی دادگاییکردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی دواخرا

لڤین:
بەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە دادگاییکردنی مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی دواخرا و یەکێک لە دادوەرەکان مۆڵيتی وەرگرتووە.
بڕیاربوو ئەمڕۆ دوای چوارجار دواخستنی دانیشتنی دادگا پڕۆسەی دادگاییکردنی هەریەکە لە بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی دەستگیرکراوانی بادینان لە دادگای تاوانی هەولێر ئەنجام بدرێت بەڵام دادگاییەکە دواخرا بۆ 18ی ئەم مانگە.
پارێزەری دۆسیەکە و پەرلەمانتاران بە میدیاکانیان راگەیاند، بە هۆی مۆڵەتی دادوەرەوە بۆ پێنجەمین جار دانیشتنی دادگا دواخرا و ناڕەزایشیان لەو دواخستنانە راگەیاند.