سەدر هۆشداری دەداتە باڵیۆزخانەکان

لڤین:

ڕێبەری ڕەوتی سەدر، کوتلەى سەدر گەورەترینە بۆ پێکهێنانى حکومەت، ئەوەش دواى دەرکەوتنى ئەنجامى بەرایی دەنگدان کە سەرکەوتنى رەوتەکەى نیشان دەدات.  

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، ئەمڕۆ دووشەممە پاش ئاسکرا بوونی ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە وتارێکى تەلەفزیۆنیدا بەڵێنیدا کۆتایی بهێنن بە بەکارهێنانى چەک لەدەرەوەى دەوڵەت و دۆخى ئابورى و تەندروستى و خوێندن چاک بکەن.

لەبەشێکی تری وتارەکەیدا ڕایگەیاند، “پێشوازى لەسەرجەم باڵیۆزخانەکان دەکەین ئەگەر دەستوەردان نەکەن لەبارودۆخى عێراق و پێکهێنانى حکومەت، وەڵاممان بۆ هەر دەستوەردانێک دیبلۆماسى و جەماوەرى دەبێت”.

لە کۆتایی وتارەکەیدا هۆشداری دا بە وڵاتان و وتی،” بەهیچ شێوەیەک رێگە بە دەستوەردان نادەن”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button