یەکێتی: ئەنجامی هەڵبژاردنی هەولێر رەتدەکەینەوە

لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی یەکێتی لە هەولێر رایگەیاند، ئەنجامەکانی هەڵبژاردن رەتدەکەنەوە و بەڵگەیان لایە کە ئەنجامەکان بە “ئەلیکترۆنی” لە بەرژەوەندی لایەنێکی دیکەی سیاسی دەستکاری کراون، ئەنجامەکان لەنێوان دوێنێ  و ئەمڕۆ  جیاوازن بۆیە لەئێستادا سکاڵایان تۆمارکردوە.

مەجید حەمەدەمین، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنیدا رایگەیاند: لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی یەکێتی لەپارێزگای هەولێر ئەنجامە بڵاوکراوەکانی هەڵبژاردن لەپارێزگاکەدا رەتدەکاتەوە، چونکە سەرجەم ئەنجامەکانی هەڵبژاردن کە لەئێستادا بڵاوکراونەتەوە و دەنگی راستەقینە نین و دەستکاری کراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەکۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان سکاڵایان تۆمارکردوە و باوەڕیانوایە بە دەستکاریکردنی سیستەمی “ئەلیکترۆنی” هەڵبژاردنەکان دەنگی کاندیدانی یەکێتی لە بەرژەوەندی لایەنێکی دیکەی سیاسی کەمکراونەتەوە.

وتیشی: لەکاتی گواستنەوەی سندوقەکانی دەنگدان هێزی چەکدار لەنزیک بنکەکان جێگیرکراون، بۆیە لەنێوان دوێنێ  و ئەمڕۆدا ئەنجامەکانی دەنگدان دوو ئەنجامی جیاوازبون.

راشیگەیاند: داوایان لەکۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کردوە دووبارە بژاردنەوەی دەنگەکانی بازنەکانی سنوری پارێزگای هەولێر بەدەست ئەنجام بدات، چونکە “ئێمە لەسنوری بازنەی یەکی هەولێر گەورەترین گلەییمان هەیە کە کاندیدەکەمان 28000 دەنگی بەدەستهێناوە و لەپلەی سێیەمدایە، بۆیە تەحەدا دەکەین بابێن بیژمێرنەوە بزانن کاندیدەکەی ئێمە رەقەم سێیە یان رەقەم چوارە، ئەو تەحەدایەشمان قبوڵە”.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button