له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوو ئه‌نجامی هەڵبژاردنە پێشوەختەکە راده‌گه‌یه‌نرێت

لڤین:

سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ، ده‌نگی هاووڵاتیان ئامانه‌ته‌ و ده‌یپارێزین و به‌ شێوازێكی زۆر سه‌ركه‌وتووانه‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.

سه‌رۆكی كۆمیسیۆن له‌ كۆنفرانسێكی میدیاییدا سوپای سه‌رجه‌م هاوكارانی سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی كرد و رایگه‌یاند،” بۆ دڵنیابوون له‌ ئه‌نجامه‌كان له‌ هه‌موو بنكه‌یه‌ك ده‌نگی سندووقێك به‌ ده‌ست ژمێردراونه‌ته‌وه‌ و به‌راورد كراوون به‌ ئه‌نجامی ئه‌لیكترۆنی سندوقه‌كان”.

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا ئاشکرای کرد،” ئه‌نجامی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌یه‌كی زوودا راده‌گه‌یه‌ندرێت و له‌ 24 كاتژمێری داهاتوودا ئه‌نجامی به‌رایی راده‌گه‌یه‌ندرێت و هه‌روه‌ها له‌ دوو كاتژمێری داهاتوودا رێژه‌ی به‌شداری له‌ عێراق راده‌گه‌یه‌نین”.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا وتی،” له‌ ٢٤ كاتژمێری داهاتوودا سه‌رجه‌م سكاڵاكان تاوتوێ ده‌كرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button