وەهاب هەڵەبجەیی: دەنگدانی راستەقینە لە کەرکوکە داواتان لێدەکەین بڕۆن بەرەو سندوقەکانی دەنگدان

لڤین:

وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوبەری گشتی دژەتیرۆر پەیامێکی لەبارەی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە کەرکوک بڵاوکردەوە و رایگەیاند،” کەرکوک جیاوازە لە هەمو شارەکانی دیکەی عێراق و کوردستان دەنگدانی راستەقینە لە کەرکوکە، بۆیە پاڵپشت بۆ وتەکانی سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی قوباد تاڵەبانی و بۆ بەرزڕاگرتنی خوێنی شەهیدان “داواتان لێدەکەین لەو چەند کاتژمێرەی کە ماوە بڕۆن بەرەو سندوقەکانی دەنگدان”.

لەبەشێکی تری پەیامەکەدا هاتوە، “لە پێناو پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییمان لە کەرکوک و هێشتنەوەی شاری شەهیدان بە قودسی ڕاستەقینەی کوردستان و شاری وەفای مامی خۆشەویستمان هەروەها بۆ ئەوەی لە داهاتودا ئاخ هەڵنەکێشین کە لە پرۆسەیەکی مەدەنیانە و ئازاد خۆمان کەرکوکمان لەدەستدا داواتان لێدەکەم بڕۆن بۆ دەنگدان”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، “کەرکوک جیاوازە لە هەمو شارەکانی دیکەی عێراق و کوردستان دەنگدانی راستەقینە لە کەرکوکە بۆیە پاڵپشت بۆ وتەکانی براو سەرۆکی لیستی هاوپەیمانیمان کاک قوباد تاڵەبانی وە بۆ بەرزڕاگرتنی خوێنی شەهیدانمان داواتان لێدەکەین لەو چەند کاتژمێرەی کە ماوە بڕۆن بەرەو سندوقەکانی دەنگدان دڵنیابن مانەوەی کەرکوک وەک شارێکی کوردستانی ڕەسەن”.

نوسیویشیەتی، “لە ئێستادا تەنها و تەنها دەنگەکانی ئێوەیەو دەتوانێت ئەو ناسنامەیە وەک خۆی بهێڵێتەوە، بڕۆن و دەنگەکانی کورد بە بەرزی و ئاڵای کوردستانیش بە شکۆداری بهێڵنەوە”.

جێگەی ئاماژە پێدانە ئەمڕۆ دەنگدانی گشتی بۆ دیاریکردنی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، بەڵام تا ئێستا بەشداری هاوڵاتیان لە پڕۆسەکەدا کەمە و بەپێی ئاماری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، تا ئێستا لە پارێزگای کەرکوک رێژەی بەشداری 22%یە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button