وەزیرێکی حکومەتی هەرێم داوایەکی بەپەلە لە خەڵکی کەرکوک دەکات

لڤین:

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوسان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ رایگەیاند، لە کەرکوک عەرەب دژی کورد هاندەدرێن و تا ئێستاش رێژەیەکی زۆر کەم لە کورد بەشداری پڕۆسەی هەڵبژاردنیان کردووە.

خالید شوانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: داوا لە هاوڵاتیانی کورد دەکەین پەلە بکەن لە چونە سەر سندوقەکانی دەنگدان ئەگەرنا ئێمە وەک کورد لە بازنەی یەکی کەرکوکدا کورسییەک لە دەست دەدەین.

وەزیرەکەی حکومەتی هەرێم لە کورکوکەوە رایگەیاند “کەرکوک قەزیەی هەموو نەتەواوەیەتی هەرچوار پارچەی کوردستانە، بەڵام دەرئەنجام لەشەڕی هەڵبژاردن و ململانێی سیاسیدا شەڕی کەرکوکییەکان خۆیانە”.

ئەو گۆشداریدا کە لە بازنەی یەکی کەرکودا تەنها یەک کاندیدی بەڕەگەز عەرەب هەیە کە بەشێوەیەکی فراوان کاری بۆ دەکرێت و هەوڵ دەدەن ئەو کورسیە لە کورد وەربگرنەوە.

هەر بۆیە ئەو وەزیرە دەڵێت: ئەگەرچی ئێمە پەیاممان پەیامی ئاشتییە لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکەدا بەڵام بەداخەوە هەندێک گروپی شۆڤێنی لەناو پێکهاتەی تورکمانی و عەرەبی ئەم هەڵبژاردنە وەک پڕۆسەیەکی هەڵبژاردن و دیموکراتی سەیر ناکەن بەڵکو وەکو یەکلاییکردنەوەی ناسنامەی نەتەوایەتی شاری کەرکوک سەیری دەکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button