ئەدهەم بارزانی دوای راگەیاندنی بێلایەنی لە هەڵبژاردن کوردستانی بەجێهێشت

لڤین:
ئەدهەم بەرزانی دوای ئەوەی بڕیاریدا بۆ هەڵبژاردن بێدەنگی هەڵبژێرێت و پشتیوانی هیچ لایەنێک نەکات بۆ رۆژی دواتر هەریمی کوردستانی بەجێ هێشت.
سەرچاوەیەکی نزیک لە ئەدهەم بەرزانی بە (لڤین پرێس)ی راگەیاند: شێخ ئەدھەم بارزانی پاش ئەوەی رۆژی سێ شەممە پەیامێکی بڵاوکرد و وتی لەم ھەڵبژاردنەدا بێدەنگی ھەڵدەبژێرم، روژی دواتر هەرێمی کوردستانی بەجێ هێشت.
سەرچاوەکەی لڤین ئەوەشی ئاشکرا کرد: ئەدهەم بارزانی بۆ سەفەرێکی چەند روژی باشوری کوردستانی بە جێھێشت و بەرەو روژھەڵاتی کوردستان سەفەری کردووە .
لە ماەوەی رابردوو ئەدهەم بارزانی بە هۆی رەخنەکانی لە پارتی و سەرۆکەکەی لە دژی بۆردومانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە پارتی کشایەوە و کارکردنی بە شێوەیەکی سەربەخۆ راگەیاند.