کۆمسیۆن: ئامێری زیادەی دەنگدانمان هەیە

لڤین:

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، لەکارکەوتنی ئامێرەکانی دەنگدان کێشەی هونەرییە و ئامێری زیادەی دەنگدان هەیە.

جومانە غەلای، رایگەیاند “ئامادەین ئامێری نوێ لە شوێنی ئەو ئامێرانە دابنێین کە بە تەواوەتی لەکارکەوتوون.”

وتیشی “لیژنەیەکی تایبەتمەند هەیە و ئامادەین بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو کە لەکاتی دەنگدان ڕووبدات.”

دوایئەوەی لە بەشیک لە بنکەکانی دەنگدان ئامێرەکانی دەنگدان لە کار کەوتن تیمەکانی کۆمسیۆن بە بەردەوامی سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکانن، بەشێکیش لە ئامێرەکان خراونەتەوەکار.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button