یەکێتی گومانی لە لەکارکەوتنی ئامێرەکانی دەنگدانی کەرکوک هەیە

لڤین:
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه پیلانێك له‌دژی ده‌نگده‌رانی كه‌ركوك هه‌یه و به‌شێكی زۆری ئامێره‌كانی ده‌نگدان له‌كاركه‌وتون.
رزگار عەلی، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان به میدیای فەرمی حزبەکەی راگه‌یاند “لەسنوری پارێزگای كەركوك بەشێكی زۆری ئامێرەكانی دەنگدان لەكاركەوتوون و بەشێكیشیان پەنجەمۆری دەنگدەران ناخوێننەوە، ئەمەش لەپیلانێكی داڕێژراو دەچێت بەرامبەر بەپارێزگای كەركوك”.
ئەو له‌كاركه‌وتنی ئامێرەکان به “پیلان” ناوبردوه و بەرپرسیارێتییه‌كه‌ی خستوه‌ته ئەستۆی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان سەرپەرشتی پرۆسەی هەڵبژاردن دەكەن.