قوباد تاڵەبانی: یەکەم هەنگاوی یەکڕیزیمان ناوە

لڤین:

بەیانی ئەمڕۆ،  جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و  سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان لە سلێمانی دەنگیدا.

قوباد تاڵەبانی لە خوێندنگەی رەوشەن بەدرخان لە سلێمانی دەنگیداو رایگەیاند: داواکارم لە هاوڵاتییان دەنگبدەن، ئەمە مافی خۆیانە و جێبەجێیبکەن.

وتیشی: ئەمڕۆ ئەو رۆژەیە کە خەڵک نوێنەری خۆیان هەڵبژێرن و بیاننێرن بۆ بەغداد، زۆرینەی کێشەکانی ئێمە لەوێن، بۆیە پێویستە نوێنەرایەتییەکی بەهێزمان هەبێت.

روونیکردەوە “بە درووستکردنی هاوپەیمانی کوردستان یەکەم هەنگاوی یەکریزیمان ناوە، کە لە پێناو بەرژەوەندی هەرێمی کوردستاندایە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button