سەڵاحەدین بەهادین: رێکەوتنمان لەگەڵ گۆڕان تای هەڵبژاردنە

لڤین:
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند، ئەوەی دەوترێت یەکگرتوو و گۆڕان ڕێکەوتون تای ھەڵبژاردنە و ئەسڵی نییە، بایەخ بەو قسانە نادەین.
سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، لە شاری سلێمانی بەشداری پرۆسەی دەنگدانی كرد و لە پەیامێكدا داوای لە سەرجەم هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان كرد وتی “بەشدارینەكردنی هاوڵاتیان یاخود بەشداریكردنی هاوڵاتیان و سوتانی دەنگەكانیان ئەوە خزمەت بە خودی هاوڵاتیان ناكات و لەبەرژەوەندی كاندیدانی هێزەكانی دەسەڵاتە”.
لەبارەى دەنگۆی رێکەوتنی نێوان یەکگرتوو و گۆڕان لە چەند بازنەیەک وتی، ئەوەی دەوترێت یەکگرتوو و گۆڕان ڕێکەوتوون تای ھەڵبژاردنە و ئەسڵی نییە، بایەخ بەو قسانە نادەین.