لڤین: كەمێك لەمەوبەر دەنگی تەقینەوەیەك لە فرۆكە خانەی هەولێر بیسترا و هۆكاری دەنگەكە کەوتنەخوارەوەی موشەک بووە.
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بیسترا و هیچ زانیارییەکی پشتڕاستکراوەش لەوبارەیەوە نیە.
دوای ئەو دەنگەش چەند دەنگێکی بەهێز بەدوای یەکدا بیستراوە بە گوێرەی زانیارییەکان ئەوەی روویداوە کەوتنە خوارەوەی موشەک بووە.
لە نزیکی فرۆکەخانەی هەولێر بنکەی هێزە ئەمریکیەکان هەیە و پێشتریش جارێکی دیکە هێرشی موشەکی کرابووە سەر ئەو ناوچەیە.
هاوکات دوو موشەک لە گەڕەکی بەختیاری هەولێر و وەزیرانی هەولێر کەوتەخوارەوە و یەکێک لە موشەکەکان بەر دیواری کونسوڵخانەی چین کەوتووە.