قوباد تاڵە‌بانی و ھادی عامری كۆبوونە‌وە‌

لڤین: لە‌میانی سە‌ردانە‌‌كە‌یان بۆ بە‌غداد ئە‌مڕۆ شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدالاهەردوولا پێداگرییان كرد لەسەر دۆزینەوەی چارەسەری بنەڕەتییانە‌ بۆ پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق.

هەردوولا باسیان لە‌پرسی بودجە‌ی ٢٠٢١ كراو ھە‌ردوولا ھاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە‌ لە‌سە‌ر بنەمای دەستور و یاسا بەركارەكان ئە‌م پرسە‌ چارە‌سە‌ر بكرێت بەجۆرێك مافی ھە‌مووان پارێزراو بێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button