چەند سەرنج و زانیارییەک لەسەر دەنگدانی گشتی

وەرگیراوە لە فەیسبووکی ھاوڕێ تۆفیق
یەکەم: سبەینێ کاتژمێر ٧ سەرلەبانی دەنگدان دەست پێدەکات و کاتژمێر ٦ ی سەرلەئێوارە کۆتایی پێ دێت.
دووەم: ھەموو دەنگدەرێک پێویستە کارتی دەنگدانی پێ بێت ،بە پێچەوانەوە مافی دەنگدانی دەفەوتێت.
سێیەم؛ کارتی دەنگدان دوو جۆرە، ئەوانیش کارتی دەنگدانی ئەلکترۆنی درێژ خایەن کە وێنەی دەنگدەرەکەی لەسەرە .لەگەڵ کارتی کورت خایەن کە وێنەی ڤۆتۆگرافی دەنگدەری لەسەر نیە. بەھەردوو جۆرەکە لە کارتی دەنگدان دەتوانی دەنگ بدەیت. بەڵام جیاوازییەک ھەیە بەم شێوەیە؛
أ : ئەگەر کارتی دەنگدانی درێژخایەنت پێیە کە وێنەی خۆتی لەسەرە، ئەوا پێویستە تەنھا یەک بەڵگەنامەی ترت پێ بێت، وەکو تەسکەرە ،یان رەگەزنامە، یان کارتی نیشتمانی.
ب: ئەگەر کارتی دەنگدانی کورت خایەنت پێیە، کە وێنەی لەسەر نیە ،ئەوا پێویستە لەگەڵیدا دوو بەڵگەنامەی ترت پێت ،نەک یەک دانە بەڵگەنامە! ئەوانیش ،یان تەسکەرو جنسیە پێکەوە، یان تەسکەرەو کارتی نیشتمانی پێکەوە یان بە پێچەوانەوە .واتە بۆ کارتی کورت خایەنی بێ وێنە، ناتوانی بەیەک بەڵگەنامەی تر ،ھاوشێوەی کارتی درێژخایەنی وێنەدار دەنگ بدەیت. بەڵکو پێویستە دوو بەڵگەنامەی ترت پێ بێت.
چوارەم: دەنگدەر بۆ ئەوەی بزانیت کە لە کوێ دەنگ ئەدات؟ و شوێنی دەنگدانی خۆت بدۆزیتەوە ئەمەیان زۆر ئاسانە! تەنھا سەیری کارتی دەنگدانەکت بکە، بە زمانی عەرەبی نوسراوە( رقم و اسم مركز الاقتراع) واتە ژمارەو ناوی بنکەی دەنگدان، کە تیایدا ناوی ئەو قوتابخانەیە نوسراوە کە دەنگی لێ دەدەیت . بەمەش ھیچ پێویست ناکات لەکەس تر بپرسیت ،بەڵکو تەنھا سەیری کارتی دەنگدانەکەی خۆت بکە دەیزانیت.
پێنچەم: جگە لەچاودێری حزبەکان کە مافی سکاڵایان ھەیە، باقی چاودێرەکانی تر لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و چاودێرە نێودەوڵەتیەکان بەھیچ شێوەیەک بەپێی قانونی ھەڵبژاردن مافی سکاڵایان نیە. بەڵکو دەتوان بۆ رای گشتی راپۆرت بڵاو بکەنەوە.
شەشەم: دەنگدان بەشێوازی ئەلکترۆنی ئەژمار دەکرێت ، بۆ سەلماندنی پاک و بێگەردی ئەنجامە ئەلکترۆنیەکە، تەنھا یەک سندوق واتە یەک ویستگە لە ھەر ناوەندێکی دەنگدان بەشێوەی ژماردنی دەستی دەژمێردرێت، بۆ دیاریکردنی کام سندوق کە بە دەست بژمێردرێت ،پێشوەخت کۆمیسۆن تیروپشکی بۆ ئەو مەبەستە کردوە. ئەگەر جیاوازی ئەنجامی ئەلکترۆنی لەگەڵ ژماردن دەستی لە٪‏٥ زیاتر بوو ، ئەوا ھەموو ویستگەکان بە دەست دەژمێردرێتەوە.
حەوتەم:لە کاتی ژماردنی دەنگ بەشێوەی ئەلکترۆنی، سندوقە ئەلکترۆنیەکە شریتی راپۆرتی دەنگدانەکە چاپ دەکات و بۆ ھەر چاودێری حزبێک کۆپیەکی پێ ئەدەن. پاشان ئەنجامی ئەلکترۆنی لەرێگای ئەنترانێت بە ئامێرێک کە پێی دەڵێن فیزارت ئەنجامەکە دەگوازێتەوە بۆ ناوەندی داخڵکردنی ئەنجامی دەنگدان لە بەغداد.
ھەشتەم: سکاڵا لەسەر ئەمجامی ھەڵبژاردن و کۆی پرۆسەکە پۆلێن کراون بۆ سێ جۆر( سور، زەرد، سەوز) تەنھا بۆ جۆری سور، سندوقی دەنگدان جارێکی تر بەشێوەی دەستی دەژمێردرێتەوە وجۆرەکانی تر سندوقی بۆ ناکەنەوە.
نۆیەم:بەپێی قانون پێویستە کۆمیسۆن لە ماوەی٢٤ کاتژمێردا ئەنجامی سەرەتایی دەنگدان رابگەیەنن ، واتە بۆ شەوی دووشەممە ئەنجامی سەرەتایی دەزانرێت.


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button