نوسینگەى کلتورى لە سلێمانی کرایەوە

لڤین:

قوباد تاڵەبانی،سلێمانی وەک پایتەختی رۆشنبیری هەمیشە پێشەنگ دەبێت و هەمیشە شوێنی ئازادی دەبێت، ئەو شوێنە دەبێ کەخەڵک بتوانێ بەبێ ترس، گلەیی و رەخنە بگرێت، ئیشەڵا ئەو ئازاییەتییەى لێرە دەیبینم لەهەموو شوێنێکی کوردستان دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە ٩ى ١٠ى ٢٠٢١، بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، نوسینگەى کلتوریى جێگرى سەرۆکی حکومەت لەباڵەخانەى کارگەى کلتورى سلێمانی (کارگەرى جگەرەى سلێمانی) کرایەوە.

لەمیانی وتەیەکیدا لەو مەراسیمەدا کەحەمەى حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان و ژمارەیەک لەهونەرمەندان ئامادەى بوون، قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران رایگەیاند،” ئەم نوسینگەیە نابێتە جێگرەوەى هیچ دامەزراوەیەک، بەڵکو بۆ خزمەتکردنی کلتور و هاوکاریکردنی هونەرمەندانە، تا ئەو رووئیایەى هەمانە بۆ پایتەختی رۆشنبیری لەنازناوێکەوە بیگوازینەوە بۆ کار و چالاکی، وتیشی مێژووى کوردستانەکەشمان پرە لەجوانی و داستان و داهێنان کاتی ئەوە هاتوە نوێی بکەینەوە”.

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند،”دەبێ هونەرمەندەکانمان ئەستێرە بن نەک سیاسیەکان، وتیشی ئەم نوسینگەیە دەکەینەوە بۆ هاوکارى دام و دەزگا فەرمیەکان تا ئەو دۆستایەتییەى لەگەڵ هونەر و کلتور هەمانە بەهێزتر و جوانتر و بەرهەمدارتری بکەین”.

لەمیانی وتارەکەیدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران سوپاسی بوێریی هونەرمەند و رۆشنبیرانی کرد کەهەمیشە نیگەرانی و خەمی خۆیان دەربڕیوە و سەربارى ئەمانەش هەرگیز نەوەستاون لەخزمەت و بەردەوام بوون.

قوباد تاڵەبانی بەهونەرمەندانی راگەیاند،” لەم کارگەیەوە کەهێشتا ئەو رووئیایەى هەمانە بۆی بەدینەهاتووە، کە ببێتە ناوەندێکی کلتوریى کەلەسەر ئاستی جیهان جێى خۆى بگرێتەوە، بەڵێنتان پێدەدەم کە هەمیشە دۆست و هاوکارتان بم”.

لەکۆتایی وتارەکەیدا قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران رایگەیاند،” سلێمانی وەک پایتەختی رۆشنبیری هەمیشە پێشەنگ دەبێت و هەمیشە شوێنی ئازادی دەبێت، ئەو شوێنە دەبێ کەخەڵک بتوانێ بەبێ ترس، گلەیی و رەخنە بگرێت، ئیشەڵا ئەو ئازاییەتییەى لێرە دەیبینم لەهەموو شوێنێکی کوردستان دەبێت، هەمیشە سلێمانی پێشەنگ و شارى شاران بێت”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button