یەکێتی لەبارەی بۆردومانی سنوری چەمچەماڵ ھاتە دەنگ

لڤین:

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی ئیدانەی بۆردومانی فڕۆکەکانی سوپای تورکیا بۆ سنوری قەرەهەنجیر لە نزیک شاری کەرکوک دەکات کە قوربانی و زیانی لێکەوتووەتەوە. 

دوا بۆردومانەکەی تورکیا لە سنوری چەمچەماڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند: ئەم سنور بەزاندنە پێشهاتێکی خراپە کە ناوجەرگە و قووڵایی کوردستان و عێراقی گرتووەتەوە.

ئەو حزبە داوای دەستبەجێ راگرتنی دەکات چونکە پێیوایە هیچ پاساوێک نابێت ببێتە ھۆی سنور بەزاندن و زیانگەیاندن بە خەڵکی بێتاوان.

داواشی لە حکومەتی عێراق کردووە  “ئەرکی دەستووری و نیشتمانیی خۆی لە داکۆکیکردن لە خاکی عێراق بە کوردستانیشەوە راپەڕێنێت 

ئەوەشی وتووە عێراق لە رێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە حکومەتی تورکیا لەم پێشێلکارییە ئاگاداربکاتەوە‌.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button