لە بەندیخانەیەکدا نزیکەی 700 کەس لە دەنگدان بێبەش کران

لڤین:
ده‌ستگیركراوانی گرتوخانه‌ی حوت له پارێزگای ناسریە بە بڕیاری كۆمسیۆنی بە هۆی ئەوەی به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمییان پێ نه‌بووه لە دەنگدان بێبەشکران.
نیبراس ئه‌بو سۆده، یاریده‌ده‌ری وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند: رێگه‌نه‌دان به به‌ندكراوانی گرتوخانه‌ی حوت له شاری ناسریه به‌هۆی ئه‌وه بووه كه به‌ندكراوه‌كان به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمییان پێ نه‌بووه.
ئاماژەی بەوەشکرد له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی به‌ندكراوه‌كان كه ژماره‌یان 676 كه‌سه به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمییان پێ نه‌بووه، نه‌توانراوه كارتی بایۆمه‌تریی ده‌نگدانیان بۆ ده‌ربكرێت و به‌وهۆیشه‌وه نه‌یانتوانیوه به‌شداری له پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تدا بكه‌ن.
وتیشی له‌كاتی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران، كۆمسیۆن داوای له سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردوه به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی بۆ به‌ندكراوان دابین بكه‌ن تا تۆماره‌كانیان نوێ بكرێته‌وه و كارتی بایۆمه‌ترییان بۆ ده‌ربكرێت.