عەتا سەراوی: مەئمورەکانی مەسعود فەرمانی ئەردۆغان جێبەجێ دەکەن

لڤین:

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی هێرشێکی توند دەکاتە سەر پارتی  و دەڵێت فەرمانی ئەردۆغان لە بەرژەوەندی تورکمان و عيرەبی شۆڤێنی جێبەجێ دەکەن.

عەتا سەراوی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند: ئەوان جاش و خۆفرۆش و خاکفرۆش و قوتابخانەکەی بەرزانی باوک و کوڕو کوڕەزاو.. هتد

ئاماژەی بەوەشکردووە “لە سەروبەندی هەڵبژاردن بۆ نوێنەرانمان بۆ پەرلەمانی عێراق ، هەموان دەزانین کێ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هێنایە ئەو بروایەی کە چیتر بەعس و سەرانی مەترسی گەورەن بۆ سەر مرۆڤایەتی”.

سەراوی هێرشی توندیش دەکات “مەئمورەکانی مەسعود فەرمانی ئەردۆگان ـ یان لە بەرژەوەندی تورکمان و عەرەبی شۆڤێنی نوێترین ئەرکی جەندرمەیی ـ یان جێ بەجێ دەکەن”.

وەک کۆتا پەیامی خۆشیان دەڵێت “بە دەنگەکانتان بۆ هاوپەیمانی دوا بزمار لە تابوتی جاش و خۆفرۆش و کۆیلەو بە سەگ بوەکانی ئالی بەرزان بدەن”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button