ئەفغانستان؛ تەقینەوەیەکدا نزیکەی 200 کەس کوژر و برینداری لێکەوتەوە

لڤین:

ئەمڕۆ هەینی تەقینەوەیەکی بەهێز لەنێو مزگەوتێکی شیعەکان لە ویلایەتی قەندوزی باکوری ئەفغانستان روویدا، زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن 50 کەس کوژراون.

ئاژانسی نۆڤۆستی رووسی لە زاری شایەتحالانی تەقینەوەکە بڵاویکردەوە، لانیکەم 50 کەس لەو تەقینەوەیەدا کوژراون و زیاتر لە 140ی دیکەش بریندار بوون.

تەقینەوەکە لە رێگەی خۆکوژییەوە بووە، لە و بارەیەشەوە زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی بزووتنەوەی “تاڵیبان” لەسەر تویتەر رایگەیاند “ژمارەیەکی زۆر لەو تەقینەوەیەدا کوژران و بریندار بوون”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button