لە کاتی چوون بۆ دەنگدان پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای خورماتوو-کەرکوک لە رووداوێکی ھاتووچۆدا، کاتێک لە هەولێرەوە رووی لە ناوچەکە کردووە پێشمەرگەیەک بریندار دەبێت و یەکێکی دیکە گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ هەینی 8ی تشرینی یەکەمی 2021، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە سەر ڕێگای دووز خورماتوو – کەرکوک تۆمبیلێک وەرگەڕا دوو سەرنشینی تێدا بووە کە هەردووکیان پێشمەرگە بوون، لە ئاکامدا یەکێکیان بە سەختی بریندار دەبیت و شۆفێرەکەش بەو هۆیەوە گیانلەدەستدەدات.
بە پێی زانیاریەکان، ئەو پێشمەرگە له‌ هه‌ولێره‌وه‌ چووە بۆ گه‌رمیان بۆ ئەوەی دەنگبدات دوای گەڕانەوەی لە ده‌نگدان به‌ رووداوی هاتوچۆ گیانی له‌ده‌ستدا.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button