لە زۆربەی بنکەی دەنگدانەکانی سلێمانی نزیکەی 50٪ دەنگیانداوە

لڤین:  

تا ئێستا دەنگدانی تایبەت لە بنکەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە، لە زۆربەی ئەو بنکانەی کە دەنگی هێزە ئەمنیەکانی تیادادەدرێت نزیکەی نیوەی دەنگدەران بەشداریان کردووە.

بە گوێرەی ئاماری چاودێرانی رێکخراو و لایەنە سیاسیەکان تا کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ لەو بنکانەی هێزە ئەمنیەکان دەنگی تیادا دەدەن 50٪ دەنگەکان بەکارهاتووە.

چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن لە بنکەی دەنگدانی ئاوارەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا رێژەی بەشداری کردن زۆر کەمترە بەراورد بە بنکەی دەنگدانی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button