نوسینگەی قوباد تاڵەبانی رونکردنەوەیەکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە

لڤین:

نوسینگەی قوباد تاڵەبانی بڵاویکردەوە “چە‌ند رۆژێكە‌ لە‌ڕێی تە‌لە‌فونە‌وە‌، پەیوە‌ندی بە‌ ھاوڵاتیانی شاری كە‌ركوكە‌وە‌ دە‌كرێت بە‌ ناوی نوسینگە‌ی قوباد تاڵە‌بانییە‌وە‌ و داوا لە‌ ھاوڵاتییان دە‌كرێت كە‌ دە‌نگ بدە‌‌ن بە‌ دكتۆرە‌ ئاشتی”.

لەو روونکردنەوەدا کە ئەمرۆ  بڵاویکردۆتەوە ئاماژە بەوەشدەکات، “بە‌ھیچ شێوە‌یە‌ك‌ ئێمە‌ ئاگاداری ئە‌و پە‌یوە‌ندییانە‌ نین و تاكە‌ كاندیدی ھاوپە‌یمان كوردستانیش لە‌بازنە‌ی (2)ی كە‌ركوك تە‌نھا گە‌یلان قادرە‌ كە‌‌ ژمارەكە‌ی‌ (21) و داوامان وایە‌ لە‌و بازنە‌یە‌ دە‌نگە‌كانتان ھە‌ر بۆ ئە‌و بێت نە‌ك كە‌سی تر”.

دەقی ڕوونکردنەوەکە/

روونكردنە‌وە‌یە‌ك بۆ رایگشتی و ھاوڵاتیانی كە‌ركوكی خۆشە‌ویست بە‌تایبە‌ت

چە‌ند رۆژێكە‌ لە‌ڕێی تە‌لە‌فونە‌وە‌، پەیوە‌ندی بە‌ ھاوڵاتیانی شاری كە‌ركوكە‌وە‌ دە‌كرێت بە‌ ناوی نوسینگە‌ی بە‌ڕێز قوباد تاڵە‌بانییە‌وە‌ و داوا لە‌ ھاوڵاتییان دە‌كرێت كە‌؛ دە‌نگ بدە‌‌ن بە‌ دكتۆرە‌ ئاشتی، بۆیە‌ بە‌ پێویستمان زانی بۆ رایگشتی و كە‌ركوكییە‌‌ خۆشە‌ویستە‌كان بە‌تایبە‌ت روونبكە‌ینە‌وە‌ كە‌؛ بە‌ھیچ شێوە‌یە‌ك‌ ئێمە‌ ئاگاداری ئە‌و پە‌یوە‌ندییانە‌ نین و تاكە‌ كاندیدی ھاوپە‌یمانی كوردستانیش لە‌بازنە‌ی (٢)ی كە‌ركوك تە‌نھا گە‌یلان قادرە‌ كە‌‌ ژمارەكە‌ی‌ (٢١) و داوامان وایە‌ لە‌و بازنە‌یە‌ دە‌نگە‌كانتان ھە‌ر بۆ ئە‌و بێت نە‌ك كە‌سی تر، ئە‌و بڕیارە‌ش لە‌بە‌ر رۆشنایی بە‌رژە‌وەندی ھاوپە‌یمانی كوردستان و گشتی دراوە‌.

لە‌گە‌ڵ رێزدا

سە‌میر ھە‌ورامی
لە نوسینگەی قوباد تاڵەبانی

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button