خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەخشرایە دوو رۆژنامەوان

لڤین:

کۆمیتەی نۆبڵی ئاشتی لە سوید کەمێک بەر لەئێستا ڕایگەیاند کە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ٢٠٢١ بەهاوبەشی دەدرێت بە ڕۆژنامەوانی فلیپینی ماریا ڕێسا و رۆژنامەوان دیمیتری موراتۆڤی ڕووسی.

کۆمیتەکە ئەو بڕیارەی بە هۆی کارەکانیان بۆ بەرگریکردن لە ئازادی ڕۆژنامەوانی لە وڵاتەکانیان دەرکرد.

لەو بارەیەوە بریت رەیس ئەندەرشێن، سەرۆکی کۆمیتەکە رایگەیاند “ئازادی ڕۆژنامەوانی پێشمەرجە بۆ ئاشتی، ئەوەش لەگەڵ وەسیەتی ئەلفرێد نۆبڵدا دێتەوە”.

 

ماریا رێسا:

ماریا رێسا خەڵکی وڵاتی فلیپینە و لە دایکبووی 1963یە و هاوکات رەگەزنامەی ئەمریکیشی هەیە و زانکۆی برنستۆنی تەواو کردووە و ئێستا پیشەی رۆژنامەوانی بنکۆڵکاریە.

ئەو ژنە خاوەنی خەڵاتی پێنوسی زێڕینە بۆ رۆژنامەوانی پێشکەوتوو، هاوکات یەکێک لە 100 کەسایەتی کاریگەر بووە کە لەلایەن کەناڵی بی بیسییەوە هەڵبژێردراوە.

رێسا ماریا ڕیسا دوو کتێبی لەسەر سەرهەڵدانی تیرۆر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا نوسیوە، یەکەمیان لە ساڵی 2003دا بەناوی “تۆوی تیرۆر” و دووەمیان لە ساڵی 2013دا بە ناوی ” لە بن لادنەوە بۆ فەیسبووک” بڵآوئ کردووەتەوە.

ئەو رۆژنامەوانە لە کەناڵی سی ئێن ئین چەندین پۆستی جیاوازی وەرگرتووە، بە هۆی پیشەکەیەوە بەشێوەیەکی بەردەوام هەرەشەی لەسەر بووە.

 

دیمیتری موراتۆڤ:

ناوی تەواوی دیمیتری ئەندریڤیچ موراتۆڤ، خەڵکی وڵاتی روسیایە و لە ساڵی 1961 لەداک بووە.

سەرنوسەری رۆژنامەی نۆڤایایە کە ئەمڕۆ لە لایەن کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسانەوە بە “تاکە ڕۆژنامەی ڕەخنەیی ڕاستەقینە کە کاریگەری لە ڕووسیا هەیە” ناوزەدا کراوە.

ساڵی 2007 خەڵاتی ئازادی ڕۆژنامەوانی نێودەوڵەتی کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسانی لە پای بوێری خۆی وەرگرتووە.

زانکۆی ویلایەتی کویبیشێڤی تەواو کردووە هەر ئەوکاتە هەستی کردووە کە دەتوانێت لە بواری رۆژنامەوانیدا کار بکات بۆیە هەر لە زانکۆ دەستی کردووە بە کاری رۆژنامەوانی.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button