وەزيری دەرەوەی توركیا و ئەمریكا بە تەلەفون قسەیانكرد

لڤین: مەولود چاوش ئۆغلو، وەزیری دەرەوەی توركیا پەیوەندیەكی تەلەفونی لەگەڵ هاوتا ئەمریكیەكەی ئەنجامدا و گفتوگۆیان لەبارەی چەند تەوەرێكی تایبەت بە توركیا وڵاتانی ناوچەكە كرد.
لەو پەیوەندیە تەلەفونیەدا وەزیری دەرەوەی توركیا پیرۆزبایی لە ئەنتۆنی بلگین، وەزیری دەرەوەی ئەمریا كرد بۆ پۆستە نوێیەكەی و گلەیی وڵاتەكەی پێگەیاند لەبارەی لێدوانەكانی دوێنێ ئەمریكا لەبارەی كوژرانی 13 دیلەكەی چیای گارە.
میدیاكانی توركیا ئەوەشیان ئاشكراكردووە، باسیان لە سیستەمی بەرگری ئێٍ 400ی روسی كردووە، ئەوە جگە لەوەی بابەتی رێكخراوی فەتحوڵا گولەن و پەكەكە تەوەری سەرەكی دیدارەكە بووە.
بلگین داوای لە توركیا كردووە جێگیركردنی سیستەمی بەرگری ئێس 400 لە وڵاتەكەیان رابگرن، ئەوەشی بە ئۆغلو وتووە كە ئیدارەی نوێی ئەمریكا بڕیاریداوە دیالۆگێكی كراوە لەگەڵ ئەو وڵاتە بكات.
ئەوەش ئاشكرا بووە كە بڕیارە لە رۆژانی داهاتووش پەیوەندی دیكە لە نێوان ئەو دوو وەزیرە ئەنجام بدرێت و گفتوگۆی زیاتر بكەن بە ئامانجی نزیك بوونەوەی هەردوو وڵات.