لە کاتی چوون بۆ دەنگدان 3 پۆلیس گیانیان لەدەستدا و 26ی دیکەش بریندار بوون

لڤین:
بەهۆى رووداوێکى هاتوچۆوە لەکاتى چونیان بۆ یەکێک لە بنکەکانى دەنگدانى تایبەت سێ پۆلیس گیانیان لەدەستدا و 26 ى دیکەش لەپارێزگاى کەرکوک برینداربوون.
بەیانی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتووچۆ لە باشوری کەرکوک لەنێوان بارهەڵگرێک و دوو ئۆتۆمبیلى دیکەدا روویداوە کە یەکێکیان پاسێکى سەر بە پۆلیسى فیدراڵى بووە.
بەهوێرەی زانیاریە سەرەتاییەکا بەهۆى رووداوەکەوە سێ پۆلیس گیانیان لەدەستداوە کە دوانیان ئەفسەرن و 26 پۆلیسی دیکەش برینداربوون.
ئەو ئۆتۆمبێلە نەفەر هەڵگەرەی تووشی رووداوەکە بووە سەر بە پۆلیسی فیدراڵییە، کە لیوای 18ی فیرقەی 5یەم بووە