وەزارەتی خوێندنی باڵا هەلی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە روسیا رادەگەیەنێت

لڤین: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان هەلێكی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە رووسیا بڵاودەكاتەوە و ئەو ەسانەی دەیاوێت ماستەر بخوێنن پێویستە كۆنمرەیان لە 65% كەمتر نەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا سكۆلەرشیپێكی راگەیاند، داوا دەكات هەركەسێك هەڵگری مەرجەكانە داواكاری لە رێگای ئینتەرنێتەوە پێشكەش بكات.

مەرجەكانیش بۆ خوێندنی ماستەر:
– پێشكەشكار دەبێت هاوڵاتیی هەرێمی كوردستان بێت

– پێشكەشكار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگەكانی هەرێمی كوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی كەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە

– دەبێت كۆنمرەی بەكالۆریۆسی لە 65% كەمتر نەبێت

– دەبێت تەمەنی لە 45 ساڵ زیاتر نەبێت

– داواكار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواكاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشكەش بكات. (واتا بەكالۆریۆس و ماستەرەكەی لە هەمان بوار بێت)

– كاندیدی سەركەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەكان

– كاندیدی سەركەوتوو لەلایەن رووسیاوە پشتگیریی دارایی دەكرێت

– دوایین مۆڵەتیش بۆ پێشكەشكردنی داواكاری 20-2-2021ـە.

وەزارەتەكە ئەوەشی راگەیاندووە ئەو كەسانەی بۆ خوێندنی دكتۆرا داوا پێشكەش دەكەن هەمان مەرجەكانی خوێندنی ماستەر دەیانگرێتەوە جگە لەمەرجی كۆنمرەكە كە پێویستە كۆنمرەی ماستەرەكەی 70% بێت و تەمەنی پێشكەشكار لە 50 ساڵ زیاتر نەبێت.

لینكی پێشكەشكردنی داواكاری

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button