بارزانی داوایەک لە خەڵکی شەنگال و کەرکوک دەکات

لڤین:

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان داوا لە خەڵکی شەنگال و کەرکوک دەکات، پاداشتی حزبەکەی بدەنەوە و دەنگی پێ بدەن وەڵآمی واقیعی نایاسایی ئەو ناوچانە بدەنەوە.

 مەسعود بارزانی، رایگەیاند “لە هەڵبژاردنەكانی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا گەلی كوردستان پاداشتی هەڵوێست و خۆڕاگری و قوربانیدانەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانی دایەوە و بە پشتیوانیی گەلی كوردستان، پارتی بووە حزبی ژمارە یەك لە كوردستان و عێراق. هیوادارم لەو هەڵبژاردنەشدا گەلی كوردستان پشتیوانیی خۆی بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان دووپات بكاتەوە.”

سەۆکی پارتی دەشڵێت “داوا لە هاوڵاتیانی ئازیزی كەركوك و شنگال و ناوچە كوردستانییەكانی تری دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بە تایبەت داوا لە جەماوەر و لایەنگرانی پارتی لەو ناوچانە دەكەم، بە جۆش و خرۆشەوە بەشداری هەڵبژاردن بن و بە دەنگی خۆیان وەڵامی واقعی نایاسایی و سەپێندراوی ئەو ناوچانە بدەنەوە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button