بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر: کەس دەستگیرنەکراوە رەگە پرسیار کرابێت

لڤین:

دوای بڵاوبوونەوەی ھەواڵی دەستگیرکردنی چەند ئەندامێکی هەدەپە لە هەولێر، بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای ھەولێر ڕەتیدەکاتەوە کەسیان دەستگیرکردبێت،.

تارق نوری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە” کەس دەستگیرنەکراوە ئەو کەسەی کە لە هەولێر دادەنیشێت بەدڵنیاییەوە دەبێت لە لایەن دەزگا ئیداریەکانەوە بناسرێت و ڕەنگە لەسەر ئەوە پرسیار کراوە و تەواو.”

بەڕیوەبەری ئاسایشی هەولیر جەختیکردەووە، ”کەس دەستگیرنەکراوە تا ئازاد بکرێت تەنها وەکو سەردانی خەڵکە کە ئەو کەسە لەکوێ هاتووە و چۆن نیشتەجێ بووە و لە هەموو دونیا هەیە نوسینگەی زانیاریە، ئێستاش لە دەرەوەن و کێشەیان نییە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button