نوێنەرانی هەدەپە لە هەولێر دەستگیرکران

لڤین:
لە شاری هەولێر پێنج کەس لە نوێنەر و ئەندامانی هەدەپە لەکاتی میوانداریدا لە ماڵێک لە گەڕەکی سەفین-ی شاری هەولێر دەستگیرکران.
بەیانی ئەمڕۆ پێنج کەس لە نوێنەر و ئەندامانی نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە شاری هەولێر لەلایەن ئاسایشی گەڕەکی ڕاپەڕینەوە دەستگیرکراون.
ئاژانسی ڕۆژنیوز بڵاویکردەوە ژمارەی دەستگیرکراوەکانی هەدەپە پێنج کەس بوون، کە دوانیان ناهیدە ئەرمیش و حیکمەت خەتیب نوێنەرانی هەدەپەن و سیانەکەی دیکەش ئەندامی نوێنەرایەتیی هەدەپەن.
ئەو پێنج کەسە بەیانی ئەمڕۆ لە ماڵێکدا لە گەڕەکی سەفین دەستگیرکراون، کە بۆ میوانداریی سەردانی ئەو ماڵەیان کردووە، بەڵام ئاسایشی هەڵیکووتاوەتە سەر ماڵەکە و دەستگیریکردوون.