دەڵێت پەیوەندیان بە مەزڵوم كۆبانێ و پەكەكە و فەتۆوە هەبووە

توركیا رفاندنی دوو كەسی لە ئۆزبەكستان راگەیاند

 

لڤین: توركیا رفاندنی دوو كەسی لە ئۆزبەكستانەوە راگەیاند دەڵێت، پەیوەندیان بە رێكخرای فەتوڵا گولەن و پەكەكە و مەزڵوم كوبانێ هەبووە، یەكێكیان پسپۆڕی پیشەسازی بەرگریە.

میاكانی توركیا وێنەی دوو كەسیان بە ناوەكانی گوربوز سەڤیلای و تامر ئاڤچی، بڵاوكردەوە كە رایانگەیاندووە ئەندامانی ڕێكخراوی فەتۆن و لە ئۆزبەكستانەوە دەستگیركراون، بە ئۆپراسیۆنی میت گواستراونەتەوە بۆ توركیا.

گوربوز كە پێش هەڵهاتنی لە توركیا لە پیشەسازی بەرگریدا كاری كردووە، دوای هەڵمەتەكانی دەستگیر كردنی رێكخراوی فەتۆ لە توركیا هەڵهاتووە و ئەو وڵاتەش بەردەوام چاودێری كردووە.

میدیاكانی سەر بە حكومەتی توركیا بڵاویانكردەوە گوربوز لە ساڵی 2017دا لەلایەن پەكەكە وە پەیوەندی پێوەكراوە و دواتر لە ساڵی 2019دا بۆ بینین مووشەك، دژە فڕۆكە، سیستمی ڕادار و جلوبەرگی دژە راداری ئەندامانی پەكەكەرووی لە هەرێمی كوردستان و سوریا كردووە، لە شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستانیش سەردانی كۆگاكانی چەك و تەقەمەنی و شوێنی بەرهەمهێنان و گەشەپێدانی ئەو كەرەستانەیان كردووە و لەگەڵ بەرپرسانیش پەكەكە و یەپەگەش كۆبووەتەوە.

ئەو باسیشی لەوە كردووە ئەو هاوڵاتیە توركیا بەهۆی ئەو پێداویستیانەی مەزڵوم كۆبانێ بۆی دابین كردووە پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكانی خۆی لەگەڵ كۆمپانیاكانی بەرهەمهینانی پیشەسازی بەرگری فراوان كردووە.

توركیا لە زانیاریەكانی لەبارەی ئەو ئەندامەی گروپی فەتۆ لە ئۆزبەكستانەوە یارمەتی پێشكەشی رێكخراوەكەی كردووە و چەندین تەندری لە وڵاتانی جیاواز وەرگرتووە و قازانجەكەی بۆ رێكخراوەكە بووە.

لەبارەی ئەو كەسی دیكەوە كە دەستگیریان كردووە ئاشككرای كردووە ئاڤچی كاری كردووە بۆ ئەوەی خوێندكارانی رێكخراوەكەیان زیاد بكەن و ئەندام بووە لە رێكخراوەكەدا لەسەر چەند پێگەیەكی ئینتەرنێتی كاری بۆ فەتۆ كردووە و دژی توركیا شتیان نوسیە.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button