وەزیری پێشمەرگە بۆ دەنگدان داوایەک لە هێزی پێشمەرگە دەکات

لڤین: 
وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان داوا دەکات پێشمەرگە پابه‌ندی یاسا و دیسپلینه‌ سه‌ربازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و رێنماییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌..
پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان، وا نزیكده‌بینه‌وه‌ ‌له‌ ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان، لێره‌وه‌ داواتان لێده‌كه‌ین هه‌مووان به‌شداربن له‌م پڕۆسه‌یه‌  بۆ پاراستن و زامنكردنی مافه‌ ده‌ستووری و یاساییه‌كانی خۆتان وخه‌ڵكی كوردستان.
 دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌، پابه‌ندی یاسا و دیسپلینه‌ سه‌ربازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و رێنماییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بن.
به‌ناوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌‌، سوپاس و ستایشی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین، كه‌ نه‌بوون به‌ به‌شێك له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و پابه‌ندی یاسا و رێسا سه‌ربازییه‌كان بوون، دوای به‌شداریشتان له‌ ده‌نگدان، كه‌ ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی چارەنووسازە. راسته‌وخۆ ده‌بنه‌وه‌ پارێزه‌ری سه‌لامه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌كه‌و، بەشێکیش دەبن لە پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری  هه‌رێم و ده‌نگده‌ران و خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی.
فیداکارانی کوردستان…
ده‌نگدان، مافێكی ده‌ستووری ویاسایی هه‌موو تاكێكی كورده‌، وه‌ك چۆن له‌رابردوو هێزی ئاشتی بوون و به‌گیان و خوێنی خۆتان ئه‌زموونه‌كه‌تان پاراست و هه‌میشه‌ شانازی پاراستنی خاك و خه‌ڵكی كوردستان بوون و نازناوی جوامێری و دلێریتان له‌ كوردستان و جیهاندا پێدراوە، ئه‌وهاش به‌ئارامی  رۆڵی كاریگه‌ری خۆتان له‌ سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی دیموكراسی بۆ هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه‌ له‌م ده‌نگدانه‌ ببینن.
 شۆڕش ئیسماعیل
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button