نشینگەی فڕۆكەخانە ساختەكارییەكی گەورە ئاشكرا دەكات

لڤین:

بنكەی نشینگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، گروپێكی ساختەكاری لە فڕۆكەخانەی سلێمانی ئاشكرا كرد ، بە نیازبوون بە بەڵگەنامەی ساختەوە بچنە وڵاتێكی ئەوروپی.

گروپە ساختەكارییەكە لە 24 كەس پێكهاتبوون،  لە ڕێگای كۆمپانیایەكی فڕۆكەوانیەوە ڤیزەی ساختەی وڵاتی ئەندۆرا-یان بۆ دابین كرابوو، بە نیاز بوون رۆژی 5/10/2021 لە گەشتی (سلێمانی – دۆسڵدۆرف) گەشت بكەن.

نشینکەی سلێمانی ئەوەشی راگەیاندووە: لەلایەن ئەفسەران و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان لە بنكەی نشینگەی فرۆكەخانە ساختەكارییەكەیان ئاشكرا كرا و بە نوسراوی فەرمی ڕادەستی (بنكەی پۆلیسی فڕۆكەخانە) كران، بۆ ئەوەی ڕێكاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button