عێراق دۆلاری زیاتری خستە بازاڕەوە

لڤین: بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ نزیكەی نۆ ملیۆن دۆلار زیاترلە دوێنێی خستە بازاڕەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، بانكی ناوەندی عێراق، بڕی 38 ملیۆن و 206 هەزار دۆلاری لە فرۆشتنی ئاشكرادا خستەبازاڕەوە، دوێنێ یەك شەممەش 29 ملیۆن و 452 هەزار دۆلار بوو.

بانكی ناوەندی عێراقی رایگەیاند، تێكڕای پارەكە بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات كە لە 11 بانك پێكدێن و هەر دۆلارێكیش بە 1460 دۆلار فرۆشراوە.

هەرچەندە بانكی ناوەندی هەر 100 دۆلار دەگۆڕێتەوە بە 140 هەزار دینار، بەڵام ئەو نرخە تا ئێٍستا لەبازاڕەكانی عێراقدا نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە و كەمتر لەو پارەیە مامەڵە بە دۆلاروە دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button