پڕۆسەی دادگایی کردنی پێنچ چالاکوانی دیکەی بادینان دواخرا

لڤین: 

بڕیاربوو ئەمڕۆ پڕۆسەی دادگایی کردنی پێنج کەسی دیکە لە چالاکوانانای بادینان بەڕیوە بچێت بەڵا ئەمڕۆش پڕۆسەی دادگایی کردنەکە دواخرا.

بڕیاربوو ئەمڕۆ دانیشتنی دادگا لە بارەی دۆسیەیە هەریەکە لە (سلێمان کەمال، عامر خالید، سلێمان موسا، فرسەت ئەحمەد و جەمال خەلیل)، راگیراوانی بادینان لە دادگایی هەولێر بەڕێوەبچێت.
یەکێک لە پارێزەری دەستگیرکراوانی بادینان ڕایگەیاند ” هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە پڕۆسەی دادگایی کردنی پێنج دەستگیرکراوی دیکەی بادینان بەڕێوەبچێت، بەڵام بۆ جارێکی دیکە دادگاییکردنەکە دواخرا”.

ئەو پارێزەرە ئاشکراشیکرد: دادگاییکردنی ئەو چالاکوانانەی بادینان دواخرا بۆ ٢١ی ئەم مانگە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button