کۆمسیۆن: تا ئێستا 200 سەرپێچیمان تۆمارکردووە

لڤین:
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند تا ئێستا، 200 سەرپێچییان لە میانی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان تۆمارکردووە.
نیبراس ئەبو سۆدە، یاریدەدەری وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، رایگەیاند “تا ئێستا لە پارێزگاکان، 200 سەرپێچیمان لە میانی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان لەلایەن کاندیدانەوە تۆمارکردووە”.
ئەو ئاشکرای کرد ئەو کەسانەی سەرپێچیان کردووە سەرپێچیکارانیش بە پێبژاردنی 250 ھەزار دینار بۆ یەک ملیۆن دینار سزا دراون.
ئەبو سۆدە ئاشکراشی کردووە تا ئێستا ژمارەیەک کاندید بەهۆکاری جیاجیا، دوورخراونەتەوە و ژمارەیەکی دیکەیش بە ئامانجی تەواوکردنی رێوشوێنە یاساییەکان لەبەرامبەریان، رەوانەی دەسەڵاتی دادوەریی کراون.