ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن درێژکرایەوە

لڤین:

ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن دوو رۆژی تر درێژ كرایەوە و بەوشێوەیەش بانگەشەهی هەڵبژاردن تا رۆژی نۆی مانگ بەردەوام دەبێت.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

بۆتان شێرکۆ یاریدەدەری ھونەریی بەڕێوەبەری لقی ھەولێری كۆمیسیۆن باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەو بارەیەوە بە میدیای فەرمی پارتی راگەیاندووە، رۆژی 7 ی 10 كۆتا وادە بوو بۆ پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن، بەڵام ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵآی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ماوەکەی درێژ کردووەتەوە بۆ رۆژی 9 ی ئەم مانگە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button