کۆرۆنای گۆڕاو لە عێراق تۆمارکرا

لڤین: وەزیری تەندروستیی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 15ی شوبات تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنای ڕاگەیاند بەوپێیە چەند منداڵێک لە عێراق توشی کۆرۆنا گۆڕاوەکە بوون.

حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “چەند حاڵەتێکی توشبوون بە کۆرۆنا گۆراوەکە لە عێراق تۆمارکراوە”.

ناوبراو وتیشی لەچەند کاتژمێری ڕابردوودا ئەنجامی چەند پشکنینێک لە تاقیگەکانی ڤایرۆسە گۆراوەکە دەرچوون دەریانخستووە ئەو کەسانە تووشبووی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنان.

وەزیری تەندروستی باسی لەوەشکرد ئەم جۆرە نوێیەی کۆرۆنا خێرایە لە بڵاوبوونەوەدا بۆیە داوا لە هەموو لایەک دەکەین بەتەواوی پابەندبن بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی.

تەمیمی وتیشی: ئەم جۆرە نوێیە بەشێوەیەکی گشتی توشی منداڵانیش دەبێت و ژمارەیەک لە منداڵانیشمان تۆمارکردووە کە توشی ڤایرۆسەکە بوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button