کێڵگەی غازی کۆرمۆر ژمارەیەک هەلیکار رادەگەیەنێت

لڤین:
قائیمقامییەتی قەزای چەمچەماڵ ئاگاداریەکی بڵاوکردەوە تیایدا دەڵێت، کۆمپانیای (heed ful) لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنوری قەزاکە پێویستی بە ئەندازیاری ( نەوت، میکانیک، کارەبا) هەیە.
قائیمقامیەتی چەمچەماڵ داوایکردووە، هەر دەرچوویەکی ئەو بەشانە ئارەزووی کارکردنی هەیە لەماوەی دوو ڕۆژدا سی ڤی بنێرێت.
دەقی ئاگادارییەکە:
هەلی کار
کۆمپانیای هیت فول (heed ful) لە کێڵگەی غازی کۆرومۆر لە سنوری قەزای چەمچەماڵ پێویستی بە ئەندازیاری ( نەوت، میکانیک، کارەبا)هەیە.
دەرچوانی ئەو بەشانەی سەرەوە ئەگەر خوازیاری کارکردنن پێویستە لەماوەی ٢ دوو ڕۆژدا سیڤی وداواکاری پێشکەشی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ یان بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی قادرکەرەم بکەن بەمەبەستی چاوپێکەوتن و وەرگرتنیان لە کۆمپانیای نابراو.
تێبینی:
– تەنها سیڤی بەشەکانی ئەندازیاری ( نەوت، کارەبا، میکانیک) وەردەگیرێت.
-پێویستە داواکاری و سیڤی پێشکەش بکرێت لەماوەی دوو ڕۆژدا.
– ئەولەویەتی وەرگرتن بۆ ئەو کەسانەیە کە خەڵکی سنوری قادرکەرەم یان چەمچەماڵن.
– لەماوەی دوو ڕۆژدا ( سێشەممە ، چوارشەممە) سیڤیەکان وەردەگیرێت.