فەیسبوک هۆکاری کێشەکانی شەوی رابردوی راگەیاند

لڤین:
کۆمپانیای فەیسبوک گەڕانەوەی ئەپەکانی ڕاگەیاند و دەڵێت، هۆکاری کێشەکە گۆڕانکاریکردن بووە لە هەندێک لە ڕاوتەرەکانی کۆمپانیاکە.
کۆمپانیای فەیسبوک لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە ” ئەو کێشەیەی ڕۆژی دووشەممە ڕوویدا و خزمەتگوزارییەکانمان لە کار کەوتن، هۆکارەکەی گۆڕانکاریکردن بوو لە هەندێک لە ( ڕاوتەر) ئەوەش کاریگەری دروست کرد لەسەر زۆرێک لەو ئامێر و سیستمانەی ڕۆژانە بەکاریدەهێنین.”
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە “تا ئەو ئاستەی لە تواناماندا بوو کارمان کرد بۆ گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارییەکان و لە ئێستادا سیستمەکەمان کار دەکات.”
باسی لەوەشکردووە “هیچ بەڵگەیەک نییە کە تۆڕەکە هاک کرابێت و زانیاریی بەکارهێنەران دزەی پێکرابێت.”