داعش به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كابوڵی گرته‌ ئه‌ستۆ

لڤین:

داعش، لە لایەن هێزەکانمانەوە ئەو هێرشە ئەنجامدراوە کە ئەمڕۆ لە نزیك مزگه‌وتێكی شاری كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان ڕویدا.

میدیاکانی ئەفغانستان ڕایانگه‌یاند،”ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ تەقینەوەیەک له‌ نزیك مزگه‌وتی “عیدگا” له‌ كابول ڕویدا بەهۆیەوە  ( ١٢ ) كه‌س كوژراون، له‌كاتێكدا نوێژی مردو له‌سه‌ر زه‌بیحوڵا موجاهید وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان ئه‌نجام ده‌درا”.

هەروەها ئاماژەیان بەوەیشداوە،” دوای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك چه‌كدار، بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان كوژرانی  ( ٨ ) چه‌كداری داعشی له‌ناوچه‌یه‌كی نزیك له‌ باڵیۆزخانه‌ی روسیا له‌كابوڵ راگه‌یاندوه‌”.

له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ داعش له‌ له‌پێگه‌كانی له‌ تویته‌ر، به‌رپرسیارێتی خۆی ده‌ربڕیوه‌ و رایگه‌یاندوه‌، “له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه‌ ئه‌و هێرشه‌ چه‌كداریه‌ ئه‌نجامدراوه‌”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button