تاپۆکردنی زەویەکانی قەرەبووی گوندی کۆری دەستیپێکرد

لڤین: 

ئەمڕۆ دووشەممە مامەڵەی تاپۆکردنی زەویەکانی قەرەبووی گوندی کۆری دەستی پێ کرد.

 عه‌بدولواحید ئه‌حمه‌د، سەرۆکی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند: دوای تەواوبوونی ئەو 300 پارچە زەوییە ئەوانەی ماون لە هەفتەکانی داهاتوو کارەکانیان ڕایی دەکرێت.

ڕاشیگەیاند: جگە لەو (2635) پارچە زەوییە کە تاپۆکانیان تەواو کراوە ئەو ژمارەشی کە تاپۆکانیان تەواو نەکراوە، نووسراومان کردووە بۆ لایەنی پەیوەندیدار کە کێشەی زەوییەکانی کشتوکاڵن چارەسەریان بکات بۆ ئەوەی کارەکانی ئەوانیش تەواو بکرێت.

سەرۆکی شارەوانی هەولێر باسی لەوەشکرد  دەرخستە ئامادەکراوە لە قۆناغی یەکەم سەرە بلۆکی کۆڵانەکانی گەڕەکەکە دادەندرێت، دواتر ڕێگەیان پێدەدرێت تاوەکو دەست بە دروستکردنی خانوو بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button