نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان لە سلێمانی دیاری کرا

لڤین:
نرخی كاتژمێرێك كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان له سلێمانی دیاریكرا ئه‌مپێرێك له نێوان سێ هه‌زار بۆ چوار هه‌زار و 500 دینار ده‌بێت.
لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلییه‌كانی بۆ مانگی ئه‌یلول دیاریكرد، مۆلیدەکان له‌نێوان 80 بۆ 100 كاتژمێردا کارەبایانداوە بە هاوڵآتیان و نرخی هه‌ر كاتژمێرێك به 43 دینار دیاریكراوه.
قائیمقامیەتی سلێمنای رایگەیاندووە، نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان سێ هه‌زار بۆ چوار هه‌زار و 500 دینار ده‌بێت، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.